لیژنه‌ی په‌روه‌رده لە ئەنجومەنى نوێنه‌رانى عێراق
رایدەگەیەنێت، هه‌وڵێك هەیە بۆ دانانی هه‌ر دو ماده‌ی راگه‌یاندن و یاسا له پرۆگرامه‌كانی
خوێندن.
قوصه‌ی یاسری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا
لە ئەنجومەنى نوێنه‌رانى عێراق بە ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگەیاندوە، لیژنەکەیان نوسراوی
ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كردوه بۆ دانانی هه‌ر دو ماده‌ی راگه‌یاندن و یاسا
له پڕۆگرامه‌كانی خوێندن.
وتیشى؛ وەزارەتى پەروەردە ئه‌و پرسه تاوتوێ ده‌كات بۆ
ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌باره‌وه بدات.
ئاماژەى بەوەکرد، هه‌ندێك راگه‌یاندنكار و سه‌ندیكای پارێزه‌ران
داوایان كردوه هه‌ر دو ماده‌ی راگه‌یاندن و یاسا له پڕۆگرامی خوێندن دابنرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده لە ئەنجومەنى نوێنه‌رانى عێراق
ئەوەشى خستەڕوو، سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ
لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئەنجومەنى نوێنه‌ران دراوه و زۆرێك له پێشنیاره‌كان لیژنه‌كه
پێشكه‌شی كردووه و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش په‌سه‌ندیكردوه و جێبه‌جێ كراوه.
939 جار خوێندراوەتەوە