لەژمارەى توشبوان بەکۆرۆنا عێراق لە ریزبەندى (15)هەمین وڵاتانى جیهاندایە

KNN : Kurdish News Network
08:34 - 15/10/2020
عێراق
+
-

ژمارەى توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەجیهاندا لە (40) ملیۆن نزیک دەبێتەوە وعێراق لەریزبەندى (15) هەمین وڵاتانى جیهاندایە لە زۆرى ژمارى توشبواندا.

 

ماڵپەرى ۆرردمیتەرز نوێترین ئامارى توشبون بەڤایرۆسى کۆرۆناى لەجیهاندا بڵاوکردوەتەوە، بەپێى ئەوئامارەش ژمارەى توشبوان بەوڤایرۆسە لەسەرئاستى جیهان گەیشتوەتە (38) ملیۆن و (947)هەزار و (653) کەس.

 

هەربەپێى ئەو ئامارە، عێراق لەزۆرى ژمارەى توشبواندا لەریزبەندى (15) هەمین وڵاتى جیهاندایە و ژمارەى توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا تێیدا گەیشتوەتە(416) هەزار و(802) کەس، لەسەر ئاستى وڵاتانى عەرەبیش لەریزبەندى یەکەمدایە.

 

 

704 جار خوێندراوەتەوە