کازمى بەرپرسێکى باڵاى تورکمان لەپۆستەکەى دوردەخاتەوە

KNN : Kurdish News Network
04:04 - 15/10/2020
عێراق
+
-

سەرۆک وەزیرانى عێراق بەرپرسێکى باڵاى تورکمان لەپۆستەکەى دووردەخاتەوە.

میدیاکانى عێراق لەزارى سەرچاوەیەکەوە بڵاویانکردوە، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق تۆرهان موفتى لەپۆستى نوێنەرى حکومەت لەئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دورخستوەتەوە.

بەوتەى ىسەرچاوەکە، تۆرهان موفتى بەگرێبەست لەو پۆستەدا دەستبەکاربوە، ئەمرۆش مستەفا کازمى فەرمانى کردوە گرێبەستەکەى هەڵبوەشێنرێتەوە.

تۆرهان موفتى سەر بەپێکهاتەى تورکمانە و خەڵکى کەرکوکە، پێشتر وەزیرى دەوڵەت بوە بۆکاروبارى پارێزگاکان، لەکابینەکەى عادل عەبدولمەهدی دا وەک نوێنەرى حکومەت لەئەنجومەنى نوێنەران دەست بەکاربوە.  

3050 جار خوێندراوەتەوە