گەنجان تا دو ساڵى دیکە ڤاکسینى کۆرۆنایان بەرناکەوێت

KNN : Kurdish News Network
11:30 - 15/10/2020
تەندروستی
+
-

بەرپرسێکى باڵاى ریکخراوى تەندروستى رایدەگەیەنێت؛ بە دڵنیاییەوە لەسەرەتایى ساڵى (2021) یەکێک لە ڤاکسینەکانى کۆرۆنا بەردەست دەبێت، دەشڵێت: گەنجان ناتوانن تا ساڵى (2022) ڤاکسین وەربگرن.

سومیا سوامى ناتان، یەکێک لە پسپۆڕە باڵاکان لە رێکخراوى تەندروستى جیهانى رایگەیاند: لەحاڵەتى دۆزینەوەى ڤاکسینى کۆرۆنادا سەرەتا ڤاکسینەکە دەدرێت بە کارمەندانى تەندروستى و دواتریش بۆ ئەو کەسانەى مەترسى توشبونیان لەسەرە بەتایبەت بەساڵاچوان و ئەوانەى نەخۆشى دیکەیان هەیە.

سوامى جەختى کردۆتەوە،  لەوانەیە گەنجانى جیهان تا ساڵى (2022) چاوەڕوانبن تاکو ڤاکسینەکەیان پێدەدرێت، ئەوەش بەهۆى ئەوەى بەرگرى لەشى گەنجا بەرانبەر ڤایرۆسەکە بەهێزترە.

هەروەک ئاشکرایکردوە، بە دڵنیاییەوە لە سەرەتایى ساڵى (2021) یەکێک لە ڤاکسینەکانى کۆرۆنا لە جیهاندا بەردەست دەبێت و هەمو لایەنیش هاوڕان کە سەرەتا ڤاکسینەکە بدرێت کارمەندانى تەندروستى و کەسانى بەساڵاچو و ئەوانەى نەخۆشى دیکەیان هەیە.

1103 جار خوێندراوەتەوە