حکومەتى هەرێم موچەى سێ
مانگى کابینەى پێشو پاشەکەوت دەکات و ئەو دوو موچەیەش دەدات کە لەسەردەمى ئەو کابینەیە
دواکەوتوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاوات
جەناب نورى، وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێم، لەگەڵ لیژنەى دارایى پەرلەمانى کوردستان
کۆبوەوە.
سەرچاوەیەک لە کۆبونەوەکە
بە دیجیتاڵ میدیاى(KNN)ى
راگەیاند: وەزیرى دارایى لە کۆبونەوەکە وتویەتى حکومەتى عێراق داواى لێکردوین بەپێى
ئەو بڕەى بۆ هەر مانگێک دەینێرێت موچەى ئەو مانگەى لێبدرێت.
رونیشى کردەوە، لە کابینەى
پێشو سێ موچەى فەرمانبەران دواکەوتوە و لەم کابینەیەش بەهۆى ئەوەى لە مانگەکانى
(4-5-6) حکومەتى ناوەندى بڕە بودجەى هەرێمى نەناردوە، دو موچەى دواکەوتوە
ئەو سەرچاوەیە چارەنوسى
موچەى پێنج مانگى رابردووى ئاشکراکرد، و
رایگەیاند، هەرێم و بەغدا لەگفتوگۆدان بۆ ئەوەى حکومەتى عێراق دوو موچەیان خەرج
بکات و سێ موچەکەى تریش پاشکەوت دەکرێت
9071 جار خوێندراوەتەوە