بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر رایدەگەیەنێت، هەرێمى
کوردستان پێویستى بە (250) ملیۆن لیتر نەوتى سپى هەیە و مانگى داهاتوش دابەشکردنى
نەوت دەست پێدەکات.
ئاری کاکە شین بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر ئاماژە بەوە
دەکات، بڕیارە حکومەتى عێراق بە دوو قۆناغ نەوتى سپى بداتە هەرێم و لە قۆناغى
یەکەمیشدا بڕی (50) ملیۆن لیتر نەوت رەوانەى هەرێم دەکات.
بەڕێوەبەرى سوتەمەنى هەولێر لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕى (kdp) راگەیاندوە، لە چەند رۆژی
داھاتودا حکومەتى عێراق بڕى (50) ملیۆن لیتر نەوتى سپى رەوانەى هەرێم دەکات.
وتیشى؛ هەرێمى کوردستان بۆ دابەشکردنى نەوتى سپى بەسەر
ماڵاندا، پێویستى بە (250) ملیۆن لیتر نەوت هەیە، حکومەتى هەرێمیش ئەو بڕە نەوتەى
دیکە دابین دەکات کە پێویستى هاوڵاتیان بۆ (250) ملیۆن لیترەکە پڕ دەکاتەوە.
ئاماژەى بەوەشکرد، هەرکاتێک حکومەتى عێراق بەهەردوو
قۆناغەکە نەوتى سپى رەوانەى هەرێم کرد، ئەوکات دابەشکردنى نەوتى سپى لە هەرێم دەست
پێدەکات.
9610 جار خوێندراوەتەوە