وەزیرى دارایى عێراق وادەى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران
و هۆکارى دواکەوتنەکەشى ئاشکرا دەکات.
عەلى عەبدولئەمیر عەلاوى، وەزیرى دارایى عێراق
رایگەیاند، موچە و دەرماڵەى فەرمانبەران لە ماوەى چەند رۆژى داهاتوو یاخود هەفتەى
داهاتوو دابەش دەکرێت.
راشیگەیاندوە، خەرجکردنى موچەى فەرمانبەران بەندە
بە پەسەندکردنى پرۆژە یاساى وەرگرتنى قەرز لەلایەن ئەنجومەنى نوێنەرانەوە، چونکە بە
پەسەندکردنى ئەو پرۆژەیاسایە بڕە پارەى پێویستمان لەبەردەستدا دەبێت بۆ موچەى
فەرمانبەران.
سەبارەت بەگرنگى پرۆژەیاساى وەرگرتنى قەرز، وەزیرى دارایى
عێراق رایگەیاند، پەسەندکردنى پرۆژە یاساکە وەڵامدەرەوەى پێدوایستیەکانى ئێستاى عێراق دەبێت
و لەهەمانکاتدا کورتهێنانى بودجەش چارەسەر دەکات.
10011 جار خوێندراوەتەوە