بەپێى توێژینەوەیەکى
تایبەت بە وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکورى ئەفەریقا دەریدەخات، عێراقییەکان لە
پلەى یەکەمدا دێن لە تۆمارکردنى زۆرترین رێژەى خەمۆکییدا.
توێژینەوەیە کە لەلایەن
ناوەندى (Arab Barometer) ئەنجامدراوە، کە تێیدا وڵاتانى رۆژهەڵاتى
ناوەڕاست و باکورى ئەفەریقا وەک نمونە وەرگرتوە، بەپێى توێژینەوەکە دەردەکەوێت عێراقییەکان
لە پلەى یەکەمى زۆرترین رێژەى توشبون بە خەمۆکیدا دێن بە رێژەى (43%).
لە بارەى هەستکردن لە
دودڵى و راڕایى لە توێژینەوەکەدا ئەوە خراوەتەڕو کە عێراقییەکان پلەى سێهەمیان هەیە
بە رێژەى (40%).
دواى عێراقییەکانیش
تونس و فەلەستین دێن بە رێژەى (40% و (37%) و خەمۆکییان هەیە لە وڵاتانى عەرەبیدا
و مەغریبیش لە پلەى کۆتایی تۆمارى خەمۆکیدایە لە وڵاتانى عەرەبیدا.
لەبارەى دودڵی هاوڵاتیانیشەوە
لەو وڵاتانە، تونس بە پلەى یەکەم دێت بە رژەى (53%) و عێراق بە رێژەى (40%) و ئەردەن
(42%) و کوەیتیش کەمترین هەستکردن بە دودڵى تێدایە بە رێژى (12%).
781 جار خوێندراوەتەوە