بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى دهۆک، هۆشدارى لە بەرزبونەوەى
رێژەى توشبوانى کۆرۆنا لە هەرێم دەدات و رایدەگەیەنێت، کۆنتڕۆڵکردنى ئەو تەشەنەکردنەش
ئاسان نابێت.
د.نزار عیسمه‌ت بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى دهۆک، لە
چاوپێکەوتنێکدا بۆ بەشى کوردى دەنگى ئەمەریکا دەڵێت: ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین زیادبوونى توشبوانى کۆرۆنا بەردەوامبێت ئه‌گه‌ر
خه‌ڵك پابه‌ندنه‌بێت به ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان، یان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داوای ئێمه
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رانه‌گه‌یه‌نرێت بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته؛ به‌دڵنیاییه‌وه كۆنتڕۆڵی
ئه‌و ته‌شه‌نه‌كردنه به‌و ئاسانیه ناكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك ئاماژە بەوە دەکات،
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ لە هەرێمى کوردستان بۆ هه‌موو جێگایه‌ك پێویستە، ئه‌گه‌ر له‌سه‌رانسه‌ری
هەرێمدا دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نرێت، ئه‌وا سوودی بۆ هه‌موویان
ده‌بێت ئه‌گه‌رنا خه‌ڵك ده‌بێت ناچار بكرێت پابه‌ندبێت به‌ڕێنمایی و ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه.
د.نزار عیسمه‌ت وتیشى: ئه‌وه یه‌كه‌مجار نیه داوای راگه‌یاندنی
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كەین له‌لایه‌نی ئیداری، كه ئێمە پێویستمان به قه‌ده‌غه‌ی
هاتووچۆیه ئه‌گه‌ر بۆ دوو هه‌فته بێت زۆر باش ده‌بێت خۆ ئه‌گه‌ر یه‌ك مانگ بێت
باشتریش ده‌بێت.
14145 جار خوێندراوەتەوە