ئەمەریکا بەمەرج لە بڕیارى داخستنى باڵیۆزخانەکەى لە بەغدا پاشگەزدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:45 - 28/09/2020
عێراق
+
-

بۆ پاشگەزبونەوە لەبڕیارى داخستنى باڵیۆزخانەکەى لە بەغدا ئەمەریکا چەند مەرجێک دەخاتە بەردەم حکومەتى عێراق تەواوى مەرجەکانیش پەیوەستن بەلاوازکردنى میلشیا چەکدارەکان.


میدیاکانى عێراق لەزارى سەرچاوەیەکى سیاسى ئاگادارەوە بڵاویانکردەوە، بەرپرسانى باڵاى ئەمەریکا  حکومەتى عێراقیان ئاگادارکردوەتەوە لەوەى مەرجى سەرەکیان بۆپاشگەزبونەوە لە بڕیارى داخستنى باڵیۆزخانەى وڵاتەکەیان لەبەغدا دەرکردنى  میلشیا چەکدارەکانە لە ناوچەى سەوز لەگەڵ کۆنترۆڵکردنى تەواوى فرۆکەخانەى بەغدا و رێگەنەدان بە بەکارهێنانى  فڕۆکەخانەکە لەلایەن هێزوگروپەکانى سەر بە ئێران.

 

بەوتەى ئەو سەرچاوەیە، بەرپرسانى ئەمریکا حکومەتى عێراقیان ئاگادارکردوەتەوە لەوەى داخستنى نوسینگەکانى سەربەحەشدى شەعبى لە فڕۆکەخانەى بەغدا رێکارێکى بەهێزنیە و نابێتە هۆى کەمبونەوەى چالاکییەکانى ئەو گروپە لە فڕۆکەخانەى بەغدا.

1619 جار خوێندراوەتەوە