لەباشورى عێراق
هێرش کرایە سەر کاروانێکى ئۆتۆمبێل، کە کەلوپەلى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دەگواستەوە.
شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى عێراق بڵاویکردەوە، لەناحیەى بەتحاى
سەربەپارێزگاى زیقار بۆمبێکى چێنراو بەچەند ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگردا تەقیوەتەوە، کە
کەلوپەلى سەربازى هاوپەیمانى نێودەوڵەتیان گواستوەتەوە.
بەپێى راگەیەنراوەکە، روداوەکە هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتوەتەوە.
شانەى راگەیاندنى ئەمنى ئاشکراشیکردووە، ئۆتۆمبێلەکان سەر
بەچەند کۆمپانیایەکى گواستنەوەى عێراقى بوون.
ئەو هێرشە لە کاتێکدایە، ئەمە ریکا فشارەکانى لەسەر لایەنە
شیعەکان وحەشدى شەعبى چڕکردوەتە، بۆکۆتایى هێنان بەو هێرشانەى نزیکە ساڵێکە بۆسەر
بەرژەوەندییەکانى لەعێراق دەستی پێکردوە.
776 جار خوێندراوەتەوە