تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی (82) کەس دەردەکات

KNN : Kurdish News Network
11:35 - 25/09/2020
جیهان
+
-

تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی (82) کەسی دەکرد، لە نێویشیاندا ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی تێدایە، ئەوەش بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ساڵی2014 ەوە دژی حکومەتی ئەو وڵاتە لەسەر گەمارۆدانی کۆبانێ لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە.

 

لە مانگی 10 ی ساڵی 2014 دا خۆپیشاندەران ڕژانە سەر شەقامەکانی تورکیا و حکومەتی تورکیایان تۆمەتبار کرد بەوەی پشتیوانی لە ڕێکخراوی داعش کردووە لە گەمارۆدانی کۆبانیدا، بەهۆی خۆپیشاندانەکانیشەوە 37 کەس گیانیان لەدەستدا.

 

ئەنقەرە پەکەکەی تۆمەتبارکردووە بە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان و هەروەها هەدەپەشی تۆمەتبار کرد بەوەی پشتیوانی لە خۆپیشاندەران کردووە، لەلای خۆیەوە هەدەپە کە سێیەمین گەورەترین حیزبە لە پەرلەمانی تورکیادا ئەوەی ڕەت کردەوە.

 

دادوەرانی ئەنقەرە وتیان " فەرمانی دەستگیرکردنی کۆمەڵێک کەس دەرچووە کە داوایان لە خەڵک کردووە بێنە سەر شەقامەکان و کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن."

 

 تاكو ئێستا هەریەك لە سری سورەیا ئۆندەر، ئامینە ئاینا، ئاڵتان تان، ئایلا ئاكات و ئایهان بیلگەن لەو بەرپرسە باڵایانەی كوردن كە لەلایەن پۆلیسی توركیاوە دەستبەسەركراون.

712 جار خوێندراوەتەوە