لەسەر کوشتنی هاوڵاتییەکەی؛ کۆریای باکور داوای لێبوردن لە کۆریای باشور دەکات

KNN : Kurdish News Network
11:24 - 25/09/2020
جیهان
+
-

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆریای باشوور رایگەیاند، کۆریای باکوور داوای لێبووردنی کردووە لەسەر کوژرانی هاوڵاتیە ونبووەکەی کۆریای باشوور، وتیشی سەربازەکانی کۆریای باکوور لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا تەقەیان لێکردووە.

 

 
سو هوون ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆریای باشوور ئاماژەی بەوەداوە، ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون نامەیەکی بۆ سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین ناردووە و تیایدا وتوویەتی نەدەبوو ئەوە ڕووبدات.

 

لە نامەکەدا هاتووە دەڵێت دوای ئەوەی پیاوەکە ڕەتی کردۆتەوە خۆی بناسێنێت و هەوڵیداوە ڕابکات، سەربازەکانی کۆریای باکوور زیاتر لە 10 فیشەکیان پێوە ناوە، ئەو پیاوەش هەفتەی ڕابردوو دیارنەما و بەرپرسێکی ڕاوە ماسی بووە لە ناوچەکەدا.


387 جار خوێندراوەتەوە