وەزارەتی پەروەردە
خشتەی تاقیکردنەوەکانی ئەو خوێندکارانەی بڵاوکردەوە کە توشی کۆرۆنا بوون.
وەزارەتی
پەروەردەی هەرێم خشتەی ئەزمونە گشتییەکانی قۆناغی (12)ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی
(2019-2020) تایبەت بەو قوتابیانەی توشی ڤایرۆسی ببون، بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی
خشتەکەی وەزارەتی پەروەردە، رۆژی شەممە (3/10/2020) کاتژمێر (08:30) خولەکی سەر
لەبەیانی یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەی قۆناغی (12) ئامادەیی تەواوکەری خولی دووەمی،
ئەو خوێندکارانەیە کە دوچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا ببون و نەیانتوانی لە وادەی خۆیاندا
تاقیکردنەوە ئەنجام بدەن.
ئەوە
لەکاتێکدایە، پێش دەستپێکردنی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی ئەمساڵ ئالان حەمە
سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەر
خوێندکارێک لە خولی یەکەم یاخود دووەم بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەیتوانی
تاقیکردنەوە ئەنجامبدات، ئەوا لە کاتێکی تایبەت و دیاریکراودا دەتوانن
تاقیکردنەوەکانیان بکەن.
1104 جار خوێندراوەتەوە