کازمی فەرمانی داخستنی بەشێک لە نوسینگەی میلشیاکانی حەشدی شەعبی دەدات

10:05 - 25/09/2020
عێراق

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمی فەرمانیداوە بە داخستنی نوسینگەی بەشێک لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد.

 

 

 بەپێی هەواڵێکی سایتی (ئەلعەرەبیە)، رێنماییەکان لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەرچووە، بۆ داخستنی بەشێک لە نوسینگەکانی حەشدی شەعبی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو نوسینگانەی دادەخرێن، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی، دەستەی دەستپاکی و لێپرسینەوە و دادپەروەریە.

سایتی ئەلعەرەبییە بڵاویشیکردۆتەوە، ئەو رێکارانە هاوکاتە لەگەڵ بڕیاری لێبوردنی دوو سەرکردەی دیاری ناو حەشدی شەعبی هەریەک لە ( هەما حامد جەزائیری، وەعد قدوو)

636 جار خوێندراوەتەوە