بەتۆمەتى پیێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ، ئەمریکا سەپاندنى
سزاى ئابورى بەسەر ژمارەیەک کەسایەتى و لایەنى ئێراندا راگەیاند.
بەپێى راگەیەنراوێکى
وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا، واشنتۆن سزاى ئابورى بەسەر ژمارەیەک کەسایەتى ولایەنى ئێرانیدا
سەپاندوە.
وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ئاماژەى بۆئەوەشکردوە، ئەو
لایەن و کەسایەتیانە بەشداریان لە پێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ و سەرکوتکردنى
خۆپیشاندەراندا کردوە لە کاتى بەرێوەچوونى خۆپیشاندانەکانى مانگى نۆڤەمبەرى ساڵى
رابردوو.
ئەوە لەکاتێکدایە لەچەند رۆژى رابردودا ئەمریکا دەستپێکردنى
گەڕێکى ترى سەپاندنى سزاکانى نەتەوە یەکگرتوەکانى بۆسەر ئێران راگەیاند.
1216 جار خوێندراوەتەوە