عێراق؛ داهاتى نەوت لە مانگى ئابدا زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بووە

07:09 - 24/09/2020
عێراق

لەمانگى ئابدا عێراق زیاتر لە (80) ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە کردوە، داهاتەکەشى زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بووە.

 

عاسم جیهاد، وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، لە مانگى ئابدا عێراق (80) ملیۆن و (494)ملیۆن و(536) بەرمیل نەوتى هەناردە کردوە.

 

سەبارەت بە داهاتى ئەو بڕە نەوتەش، وتەبێژەکەى وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، نرخى نەوت بە زیاتر لە (43) دۆلار دانراوە، بەو پێیەش داهاتى ئەو بڕە نەوتەى لە مانگى ئابدا هەناردەکراوە، سێ ملیار و(492) ملیۆن و(164) هەزار دۆلار بووە.

198 جار خوێندراوەتەوە