سەرۆک وەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

KNN : Kurdish News Network
10:39 - 23/09/2020
عێراق
+
-

سەرۆک وەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک لە کەسە نزیکەکانی دەسپێرێت.

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەری (عەرەبی 21)،  مستەفا کازمی سەرۆک  وەزیرانی عێراق هەنگاوەکانی بۆ دامەزراندنی پارتێکی سیاسی دەستپێکردوە، بۆئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی عێراقدا بکات.

بەپێی راپۆرتەکە، ئەو پارتە سیاسیە لەلایەن یەکێک لە کەسە نزیکەکانی کازمیەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، رائید جوحی-ش یەکێکە لەو کەسانەی کە میدیاکان ئاماژەی بۆ دەکەن.

سەبارەت بە ناوی ئەو پارتەش کە مستەفا کازمی کار بۆدامەزراندنی دەکات، ماڵپەری عەرەبی 21 ئاشکرای کردوە، کۆمەڵێک ناو پێشنیارکراوە لە نێوشیاندا (گردبونەوەى نیشتیمانی).

3099 جار خوێندراوەتەوە