رۆمانى (حەسار و
سەگەکانى باوکم) لە نوسینى شێرزاد حەسەن، بە شێوەزارى کورمانجى سەروو
بڵاودەکرێتەوە.
ڕۆمانی حه‌سار و سه‌گه‌كانی باوكم ته‌نها كێشه‌ی
نێو خێزانێك نییه، كه باوكێك بكه‌وێته وێزه‌ی ژن و منداڵه‌كانی، به‌ڵكو كێشه‌ی
نێوان كۆمه‌ڵگایه‌كه، نوسه‌ر ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی حه‌ساره‌وه ڕه‌خنه‌یه‌كی جیدی
له كلتور و داب و نه‌ریته باوه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی بگرێت، كلتورێك كه سه‌رتاپای
وێرانه‌یه و خراپه، كلتورێكه یه‌كتر قبوڵكردنی تێدا ئه‌سته‌مه، پیاوان، یاخود
ڕه‌گه‌زی نێر هه‌میشه به‌سه‌ر سه‌ری ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ره‌وه‌ن و لێناگه‌ڕێن وه‌كو
ئینسانێك بژیت، نوسه‌ر ده‌یه‌وێت وێنای ئه‌و ناڕێكی و ناشرینیانه بخاته به‌ر
تیشكی ڕه‌خنه، له هه‌مانكاتدا ده‌یه‌وێت باری ده‌روونی كۆمه‌ڵگاش ده‌رببڕێت، له
ڕێگه‌ی ئینسانه‌كانی ناو حه‌ساره‌وه، له هه‌مانكاتدا نوسه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌مان
به‌پێشچاو بخات كه ئایا به كوشتنی ئینسانه‌كان گۆڕانكاری ده‌كرێت، بێگومان نه‌خێر
به‌ڵكو كێشه‌ی گه‌وره‌تر چێ ده‌بێت.
571 جار خوێندراوەتەوە