وەزیرى دەرەوەى عێراق هەڵوێستى وڵاتەکەى لە بارەى
ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکرا دەکات و ڕێککەوتنى نێوان بەغدا و تەلئەبیب بە دوور
دەزانێت.
فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق لەمیانى چاوپێکەوتنێکیدا
لەگەڵ لە کەناڵى ئەلحورە، لەوەڵامى پرسارێکدا لە بارەى ڕێککەوتنى ئاشتى لەگەڵ
ئیسرائیل، رایگەیاند، عێراق بە ووردى چاودێرى پرسى رێککەتنى چەند وڵاتێکى عەرەبى
لە گەڵ ئیسرائیل دەکات، بەڵام عێراق پابەندە بە بریارو راسپاردەکانى( 23 ) هەمین لوتکەى عەرەبى کە ساڵى 2012 لەبەغدا
بەسترا وتێیدا دروستکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل بە هەنگاوێکى هەستیار وەسف کرا.
لێدوانەکەى وەزیرى دەرەوەى عێراق دواى ئەوە دێت کە
هەفتەى رابردوو هەریەک لە ئیمارات و بەحرەین رێککەوتنى ئاشتیان لەگەڵ ئیسرائیل
واژۆ کرد
412 جار خوێندراوەتەوە