بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە شەشی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات، بە ئامادەبوونی کوێستان محەمەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، راپۆرتی لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و
داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ دەخرێتە روو.
لە دانیشتنەکەدا پلانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەبارەت بەدۆخی چاکسازییەکان
و چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەناو چاکسازییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
نوێ، بەئامادەبوونی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان،
دەخرێتەڕوو.
دوێنێ سێشەممە لە
دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێکی دیکە کرا و بە دەنگی ٧٠
پەرلەمانتار پێشنیازی یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش پەسەند کرا و بەپێی
ماددەکانی یاساکە ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەکی ھەمیشەیی بۆ لێکوڵینەوەی ھەڵە
پزیشکیەکان پێکدەھێنێت، بڕیارە دوای پەسەندکردنی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی
تەندروستی رێنمای بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەربکات،.
334 جار خوێندراوەتەوە