حەوت بەرپرسی باڵای عێراق بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
10:11 - 16/09/2020
عێراق
+
-

سەرۆكی پێشووی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی عێراق و 6 بەرپرسی باڵای دیكە بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیركران.

 

میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنیەوە بڵاویانكردەوە، هێزێكی سەر بە دژەتیرۆری عێراق كە ئەركەكەیان تایبەتە بە ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی ئەحمەد ئەلساعدی سەرۆكی پێشوی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی عێراقیان لە ناوەراستی بەغداد دەستگیركردوە،بە وتەی سەرچاوەكە، ساعدی تۆمەتبارە بە بەهەدەردانی سامانی گشتی و بریارە ئەمرۆ لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە ئامادەبێت.

 

هاوكات لەگەڵ دەستگیركردنی سەرۆكی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی عێراق،  6 بەرپرسی دیكەی حكومەتی عیراق بە تۆمەتی تێوەگلانیان لەگەندەڵی دەستگیركران.

 

 سەرچاوەیەكی حكومەتی عێراق لەگەڵ پشت راستكردنەوەی هەواڵی دەستگیركردنی ئەو بەرپرسانەدا، راشیگەیاندوە، لە ئایندەیەكی نزیكدا ناوی  تەواوی ئەو بەرپرسانە بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەكرێن.

 

دەستگیركردنی ئەوبەرپرسە حكومیانەی عێراق لە كاتێكدایە كە لە 27 مانگی  ئابی رابردودا مستەفا كازمی  سەرۆك وەزیرانی عێراق لیژنەیەكی  بۆ لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانی گەندەڵی پێكهێنا.  

1341 جار خوێندراوەتەوە