رێگەی (دوکان- هیزۆپ) نۆژەندەکرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
04:49 - 15/09/2020
کوردستان
+
-

پرۆژەی رێگەی (دوکان- کانی وەتمان) تا دەگاتە بێستانە و یەکتربڕی هیزۆپ، نۆژەندەکریتەوە.

 

 بە بڕیاری دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە ئێستادا پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگەی (دوکان- کانی وەتمان) تا دەگاتە یەکتربڕی هیزۆپ، کاریتێدا دەکرێت و لە قۆناغی سێیەمیدایە کە درێژی رێگەکە (12) کیلۆمەترە و بڕی (93) ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.

 

لە ئێستادا رێژەی (٪10)ی پرۆژەکە ئەنجامدراوە، ماوەی (75) رۆژ دیاریکراوە بۆ تەواورکردنی پرۆژەکە و بریارە پێش هاتنی وەرزی باران بارین تەواو بکرێت.


409 جار خوێندراوەتەوە