ئەستێرەی پێشوی تۆپی پێی عێراق، نازم شاکر دوای تووشبونی
بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لهدهستدا.
نازم شاکر دوای تووشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەند رۆژێک
مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (11/9/2020) لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی
شاری هەولێر، گیانی لهدهستدا.
نازم شاکر بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا و خراپبونی دۆخی تەندروستی
لە نەخۆشخانە خەوێنرابوو، رۆژی چوارشەممەی رابردو لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق
بە مەبەستی چاودێری رەوشی تەندوستی نازم شاکر، تیمێکی پزیشکی لە بەغداوە گەیشتبوونە
هەولێر.
نازم شاکر ساڵی (1958) لە بەغدا لەدایک بووە، ساڵی (1975)
چووەتە نێو ژیانی وەرزشییەوە، لەوکاتەوە لە چەندین یانەی عێراق وەک یاریزان و
دواتریش وەک راهێنەر درێژەی بە ژیانی وەرزشی داوە، پێشتریش راهێنەرى یانەى هەولێر
بووە، دوایین وێستگەی کارکردنی بەرلەوهی كۆچی دوایی بكات، راهێنەرایەتی یانەی وەرزشی
مینا بوو.
نازم شاکر یەکێک بووە لە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی یەکەمی
عێراق لە مۆندیالی (1986)ی مەکسیک، لە ساڵى (1988) بەهۆی پێکان بەیەکجاری وازی لە یاریکردن
هێنا.
807 جار خوێندراوەتەوە