چەمچەماڵ؛ باوکێک دوو کچی خۆی دەکوژێت و هەڵدێت

KNN : Kurdish News Network
11:30 - 09/09/2020
کوردستان
+
-

لە قەزای چەمچەماڵ باوکێک دوو کچی خۆی دەکوژێت و هەڵدێت، پۆلیس دەڵێت، تا ئێستا باوکیان دەستگیر نەکراوە.

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند، زانیارییان لەبارەی کوژرانی دوو کچ لەلایەن باوکیانەوە پێگەیشتووە و لە ئێستاشدا لەبارەی رووداوەکەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تەرمەکانیان دۆزیوەتەوە.

 

هاوکات، سەرکەوت ئەحمەد وتەبیژی پۆلیسی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ی راگەیاند، ئەو دو کچە باوک و دایکیان جیابونەتەوە و لای باوکیان ژیاون، بەپێی وتەی دانیشتووانی ئەو گوندەی لێی ژیاون ماوەی چەند رۆژێکە ئەو دو کچە دیار نین.

 

وتیشی، ئێستا باوکیان هەڵهاتووە و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت.

 

9533 جار خوێندراوەتەوە