بە بڕیارى وەزیرى دارایى، لێخۆشبون
بەڕێژەى (15%) لە قەرزى پێشینە و پێبژاردنى پێشینەى سندوقى نیشتەجێبون بۆ هاوڵاتیان
دەرچو.
لە نوسراوێکدا، کە واژۆى ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى
هەرێمى لەسەرە، بڕیاردرابە:
یەکەم: لێخۆشبون بەڕێژەى (15%) لە قەرزى پێشینە و پێبژاردنى پێشینەى سندوقى
نیشتەجێکردن کە لە ئەستۆى هاوڵاتییانە بەمەرجێک هەمو قەرزە کەڵەکەبوەکان بەیەک
گوژمە و تا رێکەوتى (1/11/2020) بگەڕێندرێتەوە.
دوەم: درێژکردنەوەى ماوەى سەرجەم قەرزەکانى هاتو لە بەپێى هەمان بڕیار، تا رێکەوتى
(1/11/2020).
سێیەم: لێخۆشبون بەرێژەى (15%) لەو پێشنینانەى لە ئەستۆى هاوڵاتیان ماوە
لەو ماوەیەى کە هاوڵاتیان بۆیان دیاریکراوە، ئەگەر بەیەک گوژمە بیداتەوە بەشێوەى
نقد.
8758 جار خوێندراوەتەوە