دواى سێ رۆژ لە
دیارنەمانى، سەرۆکى پێشوى شارەوانى هەڵەبجە دۆزرایەوە، پۆلیسیش رایدەگەیەنێت بارى
تەندروستى جێگیرە.
بەرزان عوسمان وتەبێژى
پۆلیسى هەڵەبجە لە لێدوانێکى تایبەتدا بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى راگەیاند، دواى سێ رۆژ لە دیارنەمانى (خدر
کەریم) سەرۆکى پێشوى شارەوانى هەڵەبجە، نیوەڕۆى ئەمڕۆ ناوبرا دۆزراوەتەوە.
ئاماژەى بەوەشکرد، خدر
کەریم لە گوندى چاوگ لە نزیک گۆڕستانى باوە کۆچەک دۆزراوەتەوە و بارى تەندروستى
جێگیرە.
لەبارەى هۆکارى
دیارنەمانى سەرۆکى پێشوى شارەوانى هەڵەبجە، وتەبێژى پۆلیس هیچ زانیاریەکى دیکەى ئاشکرا
نەکردو وتى: "لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەست پێدەکەن".
10662 جار خوێندراوەتەوە