میسى لە بەرشەلۆنە دەڕوات؟

KNN : Kurdish News Network
10:02 - 20/08/2020
وەرزش
+
-

زۆرێک لە رۆژنامەکانى ئیسپانیا، باس لە رۆشتنى لیۆنێل مێسى دەکەن، ئەوەش دواى کۆبونەوەى لەگەڵ رۆناڵد کومانى راهێنەرى نوێى یانەکە.

دواى تەواو بونى کۆبونەوەى میسى و کومان، زۆرێک لە رۆژنامەکانى ئیسپانیا باس لەوە دەکەن لیۆ و بەرشە لەیەکترى جیادەبنەوە.

لەناو پێگە وەرزشییەکانى ئیسپانیا، باس لەوە دەکرێت میسى بە کومانى وتوە چیتر نایەوێت لە بەرشەلۆنە بەردەوام بێت کە چارەنوسى وەک وەرزى رابردو بێت.

کۆبونەوەى نێوان میسى و کومان، کەمێک پێش ئێستا کۆتایى هات، ئەوەش دواى ئەوەى ئەمڕۆ یاریزانەکە پشوەکانى جێهێشت بۆ کۆبونەوە لەگەڵ راهێنەرى نوێى یانەکە و قسەکردن لەسەر ئایندەى یانەکە.

3020 جار خوێندراوەتەوە