ماوەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی
عێراق، بۆ ئەمەریکا درێژ كرایەوە و ئەمڕۆش لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا
کۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد،
لەسەر داوای ئەمەریکا، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ماوەی
سەردانەکەی بۆ واشنتن درێژبکاتەوە.
ئامانج لەوەش، ئەنجامدانی کۆبوونەوەی زیاترە
لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا، پێشبینی دەكرێت لەگەڵ نانسی پیلۆسی سەرۆکی
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتەش کۆببێتەوە.
بڕیاربوو ئەمڕۆ سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمەریکا کۆتایی
بێت، بەڵام ماوەكەی بۆ سبەی درێژكرایەوە.
رۆژی سێشەممە 18/8/2020 مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی
عێراق بە یاوەری شاندێك گەیشتە ئەمەریكا. بڕیاریشە ئەمڕۆ، سەرۆک وەزیرانی عێراق،
لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا کۆببێتەوە.
687 جار خوێندراوەتەوە