لە عێراق چوار هەزار کەسی تر توشی کۆرۆنا بوون

KNN : Kurdish News Network
02:56 - 14/08/2020
عێراق
+
-

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، (چوار هەزار و 13) توشبووی کۆرۆنا لە (24) کاتژمێری رابردوودا تۆمارکراون، رێژەی چاکبونەوە گەیشتە(71،4)ە.

 

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروست و ژینگەی عێراق لە (24) کاتژمێری رابردوودا (دوو هەزار و 921) توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، (68) کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

کۆی گشتی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە، (168 هەزار و 290) کەس، لەو ژمارەیەش (پێنج هەزار و 709)، هاوکات (120 هەزار و 129) توشبووش چاکبونەتەوە، رێژەی چاکبونەوە (71،4٪)ە.

712 جار خوێندراوەتەوە