وەزارەتى تەندروستى: کەمتر لە سەدا یەکی تووشبووانى کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلییەکانن

KNN : Kurdish News Network
09:44 - 13/08/2020
کوردستان
+
-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە نەخۆشخانەکانی حکومی چارەسەری وەردەگرن و تەنها بۆ چاودێری چڕی هەناسەدان تووشبووی کۆرۆنا دەچنە نەخۆشخانە ئەهلییەکان.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە تا ئێستا کەمتر لە سەدا یەکی نەخۆشەکان لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان خەوێندراون ئەویش تەنها بۆ چاودێری چڕی هەناسەدان بووە.

ئەم راگەیەندراوە دواى ئەوە دێت وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە چەند رۆژی رابردوو نرخی چارەسەر و مانەوەی نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان دیاریکردو ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

544 جار خوێندراوەتەوە