عێراق ئامارێکى ترى کۆرۆناى راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
03:53 - 13/08/2020
عێراق
+
-

وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق، رایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٣ هەزار و ٨٤١ کەس تووشى کۆرۆنا بوون.

 

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاشکرایکردووە ٥٣ هەڵگرى ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.

 

هەر لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابروودا دوو هەزار و ٦٦٧ تووشبوو چاکبونەتەوە.

 

کۆى گشتى تووشبووان لە عێراقدا گەیشتووەتە ١٦٤ هەزار و ٢٧٧ کەس و لەو رێژەیەش ١١٧ هەزار و ٢٠٨ کەسیان چاکبوونەتەوە.

 

سەرجەمى ئەوانەشى گیانیان لە دەستداوە گەیشتووەتە ٥ هەزار و ٦٤١ کەس.

637 جار خوێندراوەتەوە