سبەینێ حکومەت لەسەر دابەشکردنی موچە کۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:16 - 11/08/2020
کوردستان
+
-

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکەش دابەشکردنی موچە دەبێت.

 

 یەکێک لە ئەندامانی شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ بەغدا بە دیجیتاڵ میدیای KNN ڕاگەیاند سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر کات و چۆنیەتی دابەشکردنی موچەی مانگی سێ دەکات.

 

وتیشی جارێ سەردانی شاندەکە بۆ بەغدا دیاری نەکراوە و پێ ناچێت لەم هەفتەیەدا ئەو سەردانە ئەنجامبدرێت.

 

ئەوە لەکاتێکدایە وا بڵاوکرایەوە کە ئەمڕۆ سێ شەممە شاندی هەرێم دەگەڕێتەوە بەغدا و رێکەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق واژوو دەکات.

 

ئەوە لەکاتێکدایە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی داوا لە گەنجینەکان کرد لیستی مووچە بە بڕینەوە ئامادە بکەن، بەڵام دواتر لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی بڕیاردرا ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 3 ڕابگیرێ، هەتا ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دەدات.

سلێمانی..بڕیار نامیق

4603 جار خوێندراوەتەوە