کازمی سەروەت و سامانەکەی بۆ دەستەی نەزاهە ئاشکراکرد

KNN : Kurdish News Network
12:32 - 09/08/2020
عێراق
+
-

دەستەی نەزاهەی عێراق ڕایگەیاند مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سامانی خۆی بۆ دەستەکە ئاشکراکردوە.

 

 دەستەی نەزاهە لە بەیانامەیەکدا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاندوە، مستەفا کازمی فۆڕی تایبەت بە ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی بەرپرسانی وڵاتی پڕکردۆتەوە و گەڕاندویەتەوە بۆ دەستەکە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی یاسای هەموارکراوی دەستەی نەزاهە پێویستە سەرجەم بەرپرسانی وڵات لە پەرلەمانتاران و سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان سامانی خۆیان ئاشکرا بکەن و دەستەکە لێکۆڵینەوەی تێدا بکات.

5730 جار خوێندراوەتەوە