تەنها لە (24) کاتژمێری رابردودا سێ حاڵەتی خۆکوشتن لە کەرکوک تۆمارکراوە

KNN : Kurdish News Network
03:43 - 08/08/2020
کوردستان
+
-

تەنها لە (24) کاتژمێرى رابردودا، سێ حاڵەتى خۆکوشتن لە کەرکوک تۆمارکراوە، بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ لە کەرکوک، لە شەش مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا (36) حاڵەتى خۆکوشتن تۆمارکراوە.

درەنگانێکی شەوی رابردو هاوڵاتیەک بە ناوى (رێبوار کەریم) تەمەن (32) ساڵ لە گەڕەکی پەنجا عەلی و هاوکات بەیانى ئەمڕۆش گەنجێکی دانیشتوی گەڕەکی ئیمام قاسم بەناوی (عەلی عیرفان) کە تەمەنی (18) ساڵە و گەنجێکی تەمەن (14) ساڵ بەناوی (ئیبراهیم جومعە) کە دانیشتوی یەکێک لە گوندەکانى سەر بە ناحیەى زابە، لە سێ روداوى جیاوازدا کۆتاییان بە ژیانى خۆیان هێناوە.

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتاى ئەمساڵدا (36) حاڵەتى خۆکوشتن لە پارێزگاى کەرکوک تۆمارکراوە، لەو رێژەیەش؛ (19) کەسیان لە رەگەزى نێر و (17)ى دیکەیان لە رەگەزى مێن.

1044 جار خوێندراوەتەوە