ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە کۆمپانیای پەیوەندییەکانی "کۆڕەک تێلیکۆم" لە هەرێمی کوردستان داناخرێت و جەختیشی کردەوە، هیچ هێزێک ناتوانێت بەبێ ڕەزامەندیی حکومەتی هەرێم بڕیارێکی لەو شێوەیە جێبەجێ بکات
لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وەزیری گواستنەوە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو کێشەیەی ڕووبەڕووی کۆمپانیاکە بووەتەوە تەنها پرسێکی یاساییە. هاوکات دووپاتیکردەوە کە ئەوان بەرگری لە مافی ئەو ملیۆنان هاووڵاتییە دەکەن کە سیمکارتی کۆڕەک بەکاردەهێنن، بەتایبەت کە پاراستنی ئەو مافە گرنگە، چونکە بەشێکی زۆری هاووڵاتییان هەژمارە بانکییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بە ژمارەکانی ئەو کۆمپانیایەوە بەستووەتەوە.
108 جار خوێندراوەتەوە