بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر رایدەگەینێت، تاقیکردنەوەکانی خولی
دوەمی پۆلە ناکۆتاکان و قۆناغەکانى ناکۆتا لە خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی، دواخرا بۆ
ڕۆژی (16/8/2020).
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، دوای تاوتوێکردن
و هەڵسەنگاندنی دۆخى تەندروستی و ڕای پارێزگار و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
و پەروەردەی قەزاکان و بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشیکردن بەمەبەستی ڕەچاوکردنی ڕەوشی تەندروستی،
بڕیاردراوە تاقیکردنەوەکانی خولی دوەمی پۆلە ناکۆتاکان لە قۆناغى (4)ى بنەڕەتى تا
(11)ى ئامادەیى و قۆناغە ناکۆتاکانى خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دوابخرێت بۆ ڕۆژی (16/8/2020).
پێشتر وەزارەتى پەروەردەى هەرێم بڕیاریدا لە
بەروارى (9/8/2020) تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدرێت و دەسەڵاتیش درا بە بەڕێوەبەرى
گشتى پەروەردەى پارێزگاکان بۆ بەڕێوەبردن و کۆتایی هێنان بە تاقیکردنەوەکان
بەڕەچاوکردنی دۆخى تەندروستی.
1808 جار خوێندراوەتەوە