حەسەن بەیاتی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە
پێکهاتەی تورکمان بۆ وەزیری دەوڵەت، شەوی چوارشەممە گیانیلەدەستدا.
کەناڵی سۆمەریەنیوزی بڵاویکردەوە، "حەسەن
بەیاتی، یەکێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی تورکمان و کاندیدی مستەفا کازمی، سەرۆک
وەزیرانی عێراق لە پێکهاتەی تورکمان بۆ وەزیری دەوڵەت، شەوی رابردو لە شاری کەرکوک
گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکردوە، هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو
کەسایەتیەی تورکمان کە ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراقیش بو، بەهۆی
"جەڵتەی دڵ بوە".
6ی تەمموزی ئەمساڵ مستەفا
کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەسەن بەیاتی لەسەر پشکی پێکهاتەی تورکمان بۆ وەزیری
دەوڵەت کاندید کرد.
1086 جار خوێندراوەتەوە