بەهۆی تەقینەوەکەوە؛ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند بەرپرسێکی لوبنان دەرچوو

KNN : Kurdish News Network
06:04 - 05/08/2020
جیهان
+
-

ئەنجوومەنی وەزیرانی لوبنان بڕیاریدا ئەو بەرپرسانەی بەندەری بەیروت لە ماڵەکانیاندا دەستبەسەربکرێن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، کە لە ساڵی (2014)وە بەرپرسن لە کۆگاکردنی نیتراتی ئەمۆنیۆم لە کۆگاکانی بەندەرەکەدا.


بڕیاریشیداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە، بۆ ئاشکراکردنی هۆکارەی تەقینەوەکەی بەیرووت و ئامادەکردنی راپۆرتێک لەبارەی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە لە ماوەی پێنج رۆژدا.

میشێل عۆن، سەرۆکی لوبنان داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی کابینەی حکومەت و راگەیاندنی دوو هەفتە باری لەناکاوی کردووە.

هۆکاری تەقینەوەکان هێشتا روون نییە، بەڵام بەرپرسانی ئەو وڵاتە هۆکارەکەی بۆ بوونی نزیکەی دوو هەزار و 750 تۆن نیتراتی ئەمۆنیۆم دەگێڕنەوە کە ماوەی شەش ساڵە لە یەکێک لە کۆگاکانی ئەو بەندەرەدا دانرابوو.

1187 جار خوێندراوەتەوە