هێڵی ئاسمانی عێراقی
ڕایگەیاند حکومەتی تورکیا سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانی لە عێراقەوە بۆ تورکیا هەڵپەساردوە
هەتا سەرەتای مانگی داهاتوو.
هێڵی ئاسمانی عێراق لە
رونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندوە حکومەتی تورکیا لەژێر رێنمایی وەزارەتی تەندروستی
وڵاتەکەی سەرجەم گەشتەکانی هەڵپەساردوە.
ئاشکرایکردوە سەرجەم ئەو
گەشتانەی بڕیاربوو بکرێت هەڵوەشاوەتەوە و ئەنجامنادرێت.
هێڵی ئاسمانی عێراقی ئاماژەی
بەوەشکردوە، ئەم هەڵپەساردنە ئەو هاوڵاتیە عێراقیانە ناگرێتەوە کە لە تورکیاوە دەیانەوێت
بگەڕێنەوە و لەگەڵ گەشتە دیبلۆماسیەکان.
ئەوە لەکاتێکدایە
بڕیاربوو لەسەرەتای ئەم مانگەوە سەرجەم گەشتەکان لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی دیکە
دەستپێبکەنەوە کە ماوەی چەند مانگێکە بەهۆی کۆرۆناوە وەستابوون.
2425 جار خوێندراوەتەوە