ژمارەیەک خێزانی عەرەب چونەتە سەرگوندە کوردەکانی قەزای خورماتوو

KNN : Kurdish News Network
09:51 - 02/08/2020
کوردستان
+
-

بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک خێزانی عەرەبی هاوردە بە هاوکاری پۆلیسی فیدراڵی چونەتە سەر گوندە کوردەکانی سنورەکانی داودە و قەزای خورماتوو و دەیانەوێت دەست بەسەر  زەوی و زار و گوندەکاندا بگرن.


بەپێی زانیارییەکان ئەو خێزانانە ژمارەیان 15 خێزان زیاترە و خێوەتیان هەڵداوە و دەڵێن ئەم زەویانە هی ئێمەیە،هاوڵاتیانی کوردی ناوچەکە ڕووبەڕوویان بونەتەوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردووشدا دەیان جار عەرەبە هاوردەکان بە هاوکاری هێزە ئەمنیەکان و بەبڕیاری پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک هەوڵیانداوە گوندە کوردییەکانی ئەو ناوچانە داگیربکەن.

1372 جار خوێندراوەتەوە