کازمی و ئەردۆغان پەیوەندییەکەی تەلەفونیان ئەنجامدا

KNN : Kurdish News Network
09:22 - 02/08/2020
عێراق
+
-

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا و پیرۆزبای جەژنی لێکرد.

 

 بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکەدا جگە لە پیرۆزبای جەژن باس لە پەیوەندییەکانی هەردوولا کراوە لە سەرجەم بوارەکاندا.

 

مستەفا کازمی و ئەردۆغان جەختیان لە باشکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات کردۆتەوە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ یەکتر خواستووە.

 

هەروەها بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکە باسکردنی بووە لە بابەتە ئەمنیەکان و کازمی ڕایگەیاندوە پێویستە ڕەچاوی بەرژوەندی هەردوولا بکرێت لە پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە.

 

هەروەها رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندوە، هیوادارە عێراق ڕووبەڕووی سەختیە ئەمنیەکانی داهاتوو و لەناوچەکە ببێتەوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە سوپای تورکیا دەیان بنەکەی لەناو هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی پارێزگای نەینەوادا هەیە و بەردەوامیش لەرێگەی فرۆکەوە ئاسمانی عێراق دەبەزێنێت.

2047 جار خوێندراوەتەوە