جەژن لای منداڵ دنیایەكی جیاواز و خۆشییەكی
تایبەتیان پێدەبەخشێت، بۆ پاراستنی منداڵانیش لەئەگەری توشبوون بە چەند كێشەیەكی تەندروستی
لە جەژندا، پسپۆڕان چەند ئامۆژگاری و ڕێنماییەكیان داناوە و داوایان لە باوانی
منداڵ كردووە پەیڕەوی بكەن بۆ ئەوەی منداڵەكانیان لە كێشە تەندروستییەكان پارێزراوبن.
دیارترین ڕێنماییەكان بریتین لە:
* یەكێكە لە بابەتە
گرنگەكان تایبەتە بە جۆری خواردنی منداڵ، بەجۆرێك پێویستە سەوزە و میوە و شیرەمەنییەكانیان
پێبدرێت، لەبەرامبەردا ڕێگرییان لێبكرێت لەوەی خواردنی خۆراكی چەور بە تایبەت
خواردنە خێراكان بە بڕێكی زۆر بخۆن.
* دوورخستنەوەی
نوقڵ و چكلێت و شیرینییەكان لەبەر دەستی منداڵ و ڕێگری كردن لە خواردنیان بە ڕێژەی
زۆر، چونكە دەبێتە هۆی توشبوونیان بە سكچوون.
* ڕێگری كردن لە
خواردن و خواردنەوەی ساردەمەنییەكان، چونكە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی هەڵامەت
و ئەنفلۆنزا زیاد دەكات.
*دووركەوتنەوە بەكارهێنانی
یاری ئاگرین و تەقەمەنییەكان، چونكە زیانی جەستەی و دەرونی بۆ منداڵ دەبێت.
* بەو پێیەی جەژن
لە وەرزێكی گەرمادایە و تیشكی خۆر بەهێزە، باشترەو لەكاتی چونە دەرەوەی منداڵ دژە
خۆری بۆ بەكاربهێنرێت، تا پێستی پارێزراوبێت.
*لە هەڵبژاردنی
جلوبەرگدا، گرنگی بە ڕەنگی كراوە و جۆری قوماشی نەرم بدرێت، هەروەها پشتێنی چەرم و
ڕەقی بۆ نەبەسترێت و جلی تەسكی لەبەر نەكرێت.
554 جار خوێندراوەتەوە