دوو هەزار توشبووی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکران

KNN : Kurdish News Network
07:21 - 01/08/2020
عێراق
+
-

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، (دوو هەزار و 95) توشبووی کۆرۆنا لە (24) کاتژمێردا تۆمارکراون، رێژەی چاکبوونەوەش گەیشتۆتە (70.5٪).

 

بە پێی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە (24) کاتژمێری رابردوودا (64) توشبوو گیانیانلەدەستداوە، هەزار و (841) توشبووش چاکبونەتەوە.

کۆی گشتی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە، (126 هەزار و 704) توشبوو لەو ژمارەیەش چوار هەزار و (805) کەس گیانیانلەدەستداوە و (89 هەزار و 275) توشبوو چاکبونەتەوە.

515 جار خوێندراوەتەوە