وەزارەتی تەندروستی
عێراق رایگەیاند، 700 ئامێری هەناسەدانی دەستكرد رەوانەی فەرمانگە تەندروستییەكانی
لە بەغدا-ی پایتەخت و پارێزگاكانی دیكە دەكات.
بەپێی
راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، دابەشکردنی 700 ئامێری
هەناسەدانی دەستکرد بەسەر سەرجەم فەرمانگە تەندروستییەكاندا، بە مەبەستی
روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەكارهێنانیانە بۆ توشبوانی ڤایرۆسەكە، ئەوەش دوای
گەیشتنی 500 ئامێر لە كۆمپانیایەكی وەبەرهێنانی فەڕەنسی و 200 ئامێرەكەی دیكە
لەلایەن كۆمپانیایەكی سویدیەوە بەرهەمهێنراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە،
(50) ئامێری دیکەی هەناسەدانی دەستکرد دابەشکراوە، كارەكانیش بەردەوامیان هەیە بۆ
دەستبەركردنی ئامێرەكان بۆ تەواوی فەرماگەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی، بۆ
روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا.
558 جار خوێندراوەتەوە