لە سەرانسەرى جيهان ژمارەى ئەو تووشبووانەى كە لە ڤايرۆسى كۆرۆناى
نوێ (COVID-19)، پاش وەرگرتنى
چارەسەریی چاكبوونەتەوە، ١١ مليۆنى تێپەڕاند.
تاوەكو
ئێستا لەسەرانسەرى جيهان ١٧ مليۆن و ٥٧٠ هەزار و ٤٦ كەس تووشى ڤايرۆسی کۆرۆنای نوێ
بوون و نزيكەى ٦٧٨ هەزار و ٥٠٥ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە.
بە گوێرەى دوايين
زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ههرێمهكان،
لە سەرانسەرى جيهان ١١ مليۆن و ١٥٥ تووشبووى كۆرۆنا بەسەر نەخۆشييەكەدا
سەركەوتوون.
ریزبەندیى
ئەو ١٠ وڵاتەى كە زۆرترين تووشبووی كۆرۆناى تێدا چاكبووەتەوە: له ئەمريكا (دوو
مليۆن و ٢٨٦ هەزار و ٤٩٢)، له بەڕازيل (يەك مليۆن و ٨٢٤ هەزار و ٩٥)، له
هيندستان (يەك مليۆن و ٨١ هەزار و ٧٣٠)، له رووسيا (٦٣٨ هەزار و ٤١٠)، له شيللى
(٣٢٦ هەزار و ٦٢٨)، له باشورى ئەفريقا (٣٠٩ هەزار و ٦٠١)، له پيرو (٢٨٣ هەزار و
٩١٥)، لە مەكسيك (٢٧٢ هەزار و ١٨٧)، لەئێران (٢٦٣ هەزار و ٥١٩) و لە پاكستان (٢٤٧
هەزار و ١٧٧) تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له چین سهریههڵدا، دوای ئهوهی به
تهواوی جیهاندا بڵاوبوویهوه، بووه پهتایهكی جیهانی.
3200 جار خوێندراوەتەوە