لە ئەمريكا له‌ماوه‌ی
٢٤ كاتژمێری رابردوودا هەزار و ٥٠٠ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه،
كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ١٥٣ هه‌زار و ٨٨٨ به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمريكا كه له‌سه‌رئاستی
جیهان زۆرترین كاریگه‌ریی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر، بووه‌ته ناوه‌ندی په‌تاكه و زۆرترین ژماره‌ی
گیانله‌ده‌ستدان له وڵاته‌كه تۆماركراوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی
ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه زانیاریی نوێكراوه‌ن سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته نوێیه‌كانی
تووشبوون له وڵاتان و هه‌رێمه‌كان، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه له ئه‌مریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون، ٦٩ هه‌زار و ٩٩٥ كه‌س
زیادیكردووه و گهيشتووەتە چوار ملیۆن و ٥٧٠ هه‌زار و ١٢٥ كه‌س.
هاوكات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی
گیانیان له‌ده‌ستداوه هەزار و ٥٠٠ كه‌س زیادیكردووه و گەیشتووەتە ١٥٣ هه‌زار و
٨٨٨ كه‌س.
ژمارەى ئەو تووشبووانەى
كە چارەسەريان وەرگرتووە و چاكبوونەتەوە دوو مليۆن ٢٤٦ هەزار و ژمارەى ئەو كەسانەى
پشكنينى (COVID-19)يان بۆ كراوە ٥٦ مليۆن
و ٦٨٩ هەزارى تێپەڕاندووە.
لەسەرانسەرى جيهان له‌ڕووی
حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونه‌وه لە دوای ئەمريكا، هه‌ریەک له بەڕازيل به دوو مليۆن
و ٥٥٥ هه‌زار و ٥١٨ حاڵه‌ت، هيندستان به يەك مليۆن و ٥٩٠ هه‌زار و ٢٩٧ حاڵه‌ت
دێن.
لەسەر ئاستى ناوخۆی
ئەمريكاش، ويلايەتى كاليفۆرنيا بە ٤٨٧ هەزار و ٤٧٨ حاڵەتى تووشبوون لە
پێشەنگى ئەو ولايەتانەيە كە زۆرترين كاريگەرى ڤايرۆسى كۆرۆنايان لەسەرە.
له‌دوای كاليفۆرنياش هه‌ریەک
له فلۆريدا به ٤٥١ هه‌زار و ٤٢٣ حاڵه‌تى تووشبوون و نيويۆركيش بە ٤٤٢ هەزار و ٦٠
حاڵەت دێت.
625 جار خوێندراوەتەوە