لەمساڵدا بەهۆی ڤایرۆسی
کۆرۆنا رێورەسمی حەج سنووردار کرا و لە چوارچێوەی رێوڕەسمەکانی تایبەت بە حەج،
بەرگی کەعبەی پیرۆز گۆڕدرا.
ئاژانسی
فەرمی هەواڵیی سعوودیە "SPA" بڵاوی کردەوە، ئەمساڵیش تیمەکانی مزگەوتی نەبەوی و مزگەوتی
حەڕام هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، بەرگی کەعبەی پیرۆزیان گۆڕی.
ساڵانە بەرگی کەعبە بە
بەکارهێنانی ٦۷۰ کیلۆگرام ئاوریشم، ۱۲۰ کیلۆگرام زێڕ و ۱۰۰ کیلۆگرام زیو بە دەستی ۲۰۰ کرێکار دروستدەکرێت و دەگۆڕدرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعوودیە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڕیاری
سنووردارکردنی رێوڕەسمی حەجی دا و لەمساڵدا تەنها رێگە بە هاووڵاتییانی سعوودیە
دەدرێت بە لەبەرچاوگرتنی مەرجە تەندروستییەکان فەڕیزەی حەج ئەنجامبدەن،
بەمهۆیەشەوە ژمارەی حاجییەکان لە دوو ملیۆن و ٥۰۰ هەزاری ساڵانەوە بۆ ۱۰ هەزار کەمبووەتەوە.
688 جار خوێندراوەتەوە