ئەمڕۆ چوار شەممە (29ی تەموزی2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 40 دۆلار 96 سەنت فرۆشراوە.
بەڕای شارەزایانی بواری نەوت بەهۆی ئاسایی بونەوەی دۆخی کۆرۆنا لە بەشێکی وڵاتان و بەردەوامی رێکەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، نرخی تا ماوەیەکی داهاتوو بە جێگیری دەمێنێتەوە.
867 جار خوێندراوەتەوە