پسپۆڕانی
خۆراكی و تەندروستی ئاشكرای دەكەن، لەكاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكاندا پێویستە خوێندكاران
لەگەڵ خوێندنی وانەكانیاندا گرنگی بە سیستمی ژیانێكی تەندروست بدەن، بەتایبەت لە ڕووی
جۆری خواردنەكانەوە.
بەڕای
پسپۆڕەكان خواردنی میوە و سەوزەكان هەروەها شیرەمەنی و پاقلەمەنییەكان زۆر گرنگن،
چونكە سودێكی زۆریان بۆ مێشك هەیەو چالاكی دەكەن، هەروەها توانای وەرگرتن و بیری
خوێندكار بەهێز دەكەن.
توێژینەوەیەكی
نوێی ئەڵمانی ئاماژە بەوە دەكات، خواردنی خۆراكی تەندروست دەبێتە هۆی بەهێزكردنی بیر و فراوانبونی توانای وەرگرتن، بەپێچەوانەوە خۆراكە قورس و چەورەكان هۆكارێكن بۆ تەمەڵ
و لاوازبونی تواناكان.
گرنگترین
ئەو خۆراكانەی توێژینەوە ئەڵمانییەكە باسی كردووە، بریتییە لە نانی جۆ و شیر و
ماست و سەوزەكان لەگەڵ پاقلەمەنیەكاندا.
بە ڕای
ئەو پسپۆڕانە خواردنی ئەو خۆراكانە لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا، دەبنە هۆی بەرزكردنەوەی
ئاستی وەرگرتنی ئەو زانیارییانەی كە دەیخوێنن و باشتر بیریان دەمێنێت لەكاتی ئەنجامدانی
تاقیكردنەوەكاندا.
ئەو
خۆراكانە وزەیەكی زۆر بە مێشك و لەش دەبەخشن ئەمەش بەهۆی دەوڵەمەندیان بەماددەی خۆراكی
بەسود و كاربۆهیدرات، هەروەها ڕێژەی شەكر لە خوێندا جێگیر دەكەن.
توێژینەوەكە
ئامۆژگاری خوێندكاران دەكات لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا دەتوانن بە بڕی دیاریكراو شیرینی
بخۆن بە تایبەت نەستەلە، چونكە خواردنی پارچەیەك دەبێتە هۆی باشكردنی باری دەرونی، بەڵام ئەگەر بە بڕی زۆر بخورێت زیانی بەدواوە دەبێت.
لەو
ئەو خواردنانەدا ئەنجامدانی چەند ڕاهێنانێكی وەرزشی زۆر گرنگە، چونكە وەرزش دەبێتە
هۆی چالاككردنی مێشك و فشاری دەرونی كەمدەكاتەوە،
ئەوەش یارمەتیدەرێكە باشە بۆ خوێندكار لە كاتی تاقیكردنەوەكانیدا.
1730 جار خوێندراوەتەوە